وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند، میكانیزمی تایبه‌تیان ده‌بێت بۆ خوێندكارانی ئه‌و خوێندنگه ئینگلیزیانه‌ی كه هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندنگانه‌ی كه له‌ساڵی 2015 ـ 2016 كراون به‌ئینگلیزی، بڕیاری ته‌نها وه‌زیر نییه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان په‌سه‌ندیان كردوه".
ئاماژەی بەوەسکردووە، نزیكه‌ی 473 خوێندنگه له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌یانگرێته‌وه كه ئینگلیزی بوون و هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی ئه‌و خوێندكارانه‌ی ماوه‌ی چوارساڵه هه‌ردوو وانه‌ی (بیركاری و زانست) به‌ئینگلیزی ده‌خوێنن، ئالان حه‌مه‌سه‌عید ئاشکرایکرد، میكانزمی تایبه‌تمان ده‌بێت بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر‌و میكانزمیشمان ده‌بێت بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌و له‌داهاتوودا له رێگه‌ی مامۆستایانی ئه‌و دوو وانه‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت.