كەشناسیی عێراق: شەپۆلی گەرما بەردەوام دەبێت

كەشناسیی عێراق پێشبینی دەكات ئەم هەفتەیەش پلەكانی گەرما بە بەرزی بمێننەوەو گەرما ئەم هەفتەیەش بەردەوام بێت.   

فەرمانگەی كەشناسیی عیراق رایگەیاند رۆژی یەكشەممە پلەكانی گەرما لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەرز دەبن، ڕۆژانی دووشەممەو سێشەممەو چوارشەممەو پێنجشەممەش ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئاسمان خۆرە تاو و زۆر گەرم دەبێت و پلەكانی گەرما وەك خۆیان بە بەرزی دەمێننەوە. لە هەندێك ناوچەش پەڵە هەور ئاسمان دەگرێت.  

كەشناسیی عێراق ڕاشیگەیاندوە لە ناوچەكانی باكوور كەشوهەوا گەرم دەبێت و پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە لەگەڵ دەركەوتنی پەڵە هەور بە ئاسمانەوە.   



PM:05:31:25/08/2019