لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕاگرتنی پڕۆگرامی (ئەڤین ژن و ژیان) و وازهێنانی ئەڤین ئاسۆ لە کاری میدیای، ئەمرۆ ڕایگەیاند، بەم نزیکانە پرۆگرامەکە دەست دەکاتەوە بە پەخش.
ئەڤین ئاسۆ لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاند" پرۆگرامی (ئەڤین ژن و ژیان) بەم زووانە دێتەوە سە شاشەی ماڵەکانتان
ئەڤین ژن و ژیان یەکێکە لەو پرۆگرامانەی زیاتر تیشک دەخاتە سەر بابەتی کۆمەڵاتییەكان بەتایبەت ژنان، تاوەکو ئێستا پرۆگرامەكە لە سێ کەناڵی جیا پەخشكراوە و کۆتا جاریش لە شاشەی نێت تیڤی پەخشکراوە.