ژالیا سیروان هەوادارانی سەرسام دەکات

ژالیا سیروان شاجوانی ٢٠١٦ کوردستان وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە بۆتە جێی سەرنجی هەوادارانی.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ژالیا سیروان، شاجوانی کوردستان وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە کراسێکی سوری لەبەردایەو بە شێوەیەکی زۆر جیاواز و سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە.

ژالیا سیروان خەڵکی شاری سلێمانیە، لە 6ی مانگی ئۆکتۆبەری 2016 لەنێو 11 بەشداربوودا توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.



PM:10:37:26/08/2019