ئه‌ردۆغان: راگه‌یاندنه‌كانی جیهان به‌ ئه‌نقه‌ست سه‌ركه‌وتنه‌كانی توركیا نابینن

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی راگەیاندنەکانی جیھان و توانای سەربازی تورکیاوە وتی "لە راگەیاندنەکانی جیھاندا بە ئەنقەست سەرکەوتنەکانی تورکیا نابینرێ". 

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەکاتی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی پێدانی خەلاتی دەزگای رۆژنامەنووسانی رادیۆ و تەلەفزیۆن، باسی سێکتەری راگەیاندن لە سەرتاسەری جیھان کرد و وتی "یەکێک لە سێکتەرە ھەر داینامیکەکانی راگەیاندن لە جیھان لە وڵاتی ئێمەدایە".

ئەردۆغان باسی لە ئەو پەیامنێرەی ئاژانسی ئانادۆڵو کرد کە ئەمساڵ لە کاتی روماڵی ھەواڵێکدا لە شاری بایبورت گیانی لەدەستدا و لەمبارەیەوە وتی "داوای لێ خۆشبوون لە خوا و ئارامی بۆ کەسوکاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، عەبدولقادر نیشانجی دەخوازم کە لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکەی لە شاری بایبورت لە بەرازییەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا".



AM:08:53:30/08/2019