ئاسیا سێڵ پەیوەستنامەیەک لەگەڵ هەڵوێست محەمەد ئیمزا دەکات

وەک بەردەوامی پاڵپشتیکردن لە هونەری ڕەسەنی کوردی، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پەیوەستنامەیەكی كاری هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندی لاو هەڵوێست محمد ئیمزا كرد بۆ ئەنجامدانی چەندین پرۆژە و چالاكی هونەریی هاوبەش، لەوانە ئەنجامدانی کۆنسێرت و چالاکی جۆراوجۆری سۆشیاڵ میدیا لەگەڵ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، وە پشتگیریکردنی کارو پرۆژەکانی هونەرمەند هەڵوێست لە داھاتوودا. 

ئەم هاوئاهەنگییەی نێوان ئاسیاسێڵ و هەڵوێست هەوڵێكە بۆ خزمەتكردنی هونەری كوردی لە بوارەکانی مۆسیقا وگۆرانی کوردی وبوارەکانی تری هونەر. هەروەها پێشتریش ئاسیاسێڵ پشتگیریی چەندین هونەرمەندی كردووە و سپۆنسەری چەندین كاری هونەری بووە لە بواری شانۆ و سینەما و نیگارکێشی و پەیكەرتاشی لەپاڵ هونەری گۆرانی و مۆسیقا. 




PM:12:31:31/08/2019