کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزازانی هەرێم باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێم هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەپێی ڕاگەیانراوی کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم دابەزینی بەخۆوە بینیوە، و ئەمڕۆ گەرمترین شاری هەرێم کەرکوکە و بەرزترین پلەی گەرما ٤٣ پلەیە و فێنکترین شاریش سلێمانیە و بەرزترین پلەی گەرما تێیدا ٣٨ پلەی سەدیە.



AM:10:44:02/09/2019