میكس میدیا پەخشی چەند كەناڵێكی ڕاگرت

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئەیلولی 2019 كۆمپانیای میكس میدیا بۆ پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان تەواوی كەناڵە جیهانیەكانی لە نێو ئامێرەكەی ڕاگرت.

داخستنی ئەو كەناڵە جیهانیانە بە پێی بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە داوای لە كۆمپانیاكانی پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان كردووە ئەو كەناڵانە ڕابگرن كە بە بێ ڕەزامەندییان پەخش دەكەن.

بەپێی زانیاریەكان بەهۆی ئەو بڕیارەوە زیاتر لە 10 كەناڵ ئەمڕۆ لەو پەخش وەستێران.



PM:03:32:02/09/2019