بانکی ناوەندی هەرێم لەبارەی چەند جۆرێکی دۆلارەوە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

بەرپرسێکی بانکی ناوەندی سەبارەت بەمامەڵەکردن بەچەند جۆرێکی دۆلار لەبازاڕەکان هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو دۆلارانەی خراپ بوون و زانیارییەکانی سەریان کاڵ بووەتەوە، بەهیچ جۆرێک وەرناگیرێتەوە.


عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەو دۆلارانەی پارچەیەکیان لێ کرابێتەوە، یان بەلازگە چاکرابنەوە، وێنە و زانیارییەکانی ناو دۆلارەکە کاڵ بوبنەوە، بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەناکرێت و لایی ئێمە وەرناگیرێن".


بەرپرسەکەی بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانن دراوی خراپبووی عێراقی وەربگرن و لەبری ئەوە دراوی تر چاپ بکەنەوە، هەموو ئەودۆلارانەی بەمێژووی دەرچوونی جیاواز لەبازاڕەکانی کوردستان و عێراقدان.


عابد مزووری کە بۆ ماڵپەڕی باس نیوز قسەیکردوە دەڵێ، ئەو دۆلارانەی لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە بازاڕەکان، هیچ کێشەیان نییە، ئەگەر بیانەوێت مامەڵە بەجۆرە دۆلارێکیش نەکرێت ئەوە دەکێشرێتەوە.


بانکی ناوەندی عێراق مامەڵە بەهەموو جۆرە چاپەکانی دۆلارەوە دەکات، تەنانەت ئەو جۆرە ١٠٠ دۆلاریانەش، کە لەپێش ساڵی ٢٠٠٦ ەوە چاپکراون.



PM:12:18:03/09/2019