راکان جەبوری بۆ جاری دووەم لەبەردەم دادگا ئامادە بوو


جارێکی دیکە پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، راکانی جەبوری بە هۆی کەیسەکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، بۆ دووەم جار لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای کەرکووك ئامادە بوو.

ئەمڕۆ سێ شەممە بۆ جاری دووەم راکان جەبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بۆ قسە وەرگرتنی لەبەردەم دادگا ئامادەبوو، داوەکە لەلایەن پەرلەمانتاری کورد دیلان غەفورەوە تۆما کرابوو.

دادگاییکردن و قسە لێوەرگرتنی پارێزگاری کەرکوک زیاتر لە ٣ کاتژمێری خایاند، دوای تەواوبوونی دانیشتنەکە، دادگاییکردنی پارێزگار بۆ کاتێکی تر دواخرا.

مانگی ڕابردوو ڕاکان جبووری لەسەر دۆسیەی گەندەڵی بە کەفالەت ئازدکرا.



PM:10:20:03/09/2019