نووسینگه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه له باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك دەربارەی جیاكردنه‌وه‌ی قوتابیانی كوڕ و كچ ده‌كات له قوتابخانه‌كان دەدات و وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، داوا دەکات میدیاكان بۆ هه‌ر بابه‌تێك كه په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وه هه‌بێت، زانیارییه‌كان به درووستی له وه‌زیر یان وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
"رونکردنەوەیەك لە نوسینگەی وەزیری پەروەردە:
لەبارەی هەواڵێکی دەزگایی میدیایی:
بۆ هەر بابەتێک که پەیوەندی به پرۆسەی پەروەردەوە هەبێت، پێویسته میدیاکان به بینراو وبیستراو خوێندراو سۆشیال میدیایەوە زانیاریەکان بەووردی و دروستی له وەزیر یان وتەبێژی فەرمی وەزارەت وەربگرن. وەزارەت بەرپرس نیه له هەر هەواڵێک که دروست نەبێت و فەرمانی فەرمی پێدەرنەچوێنرابێت."