د.موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان باس له پرسی موچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می له‌به‌غداد ده‌كات و دەشڵێت "حكومه‌تی هه‌رێم ئیلتیزاماتی ئیتحادی جێ به‌جێ نه‌كردووه".
د.موسەنا ئەمین لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا لەبارەی بودجەی 2020 وتی " هێشتا نازانرێت چ گۆڕانكاریه‌ك ڕوده‌دات، چونكه بارگرژی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت وه نازانین نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا چۆن ده‌بێت؟ كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر داهاتی عیراق، وه ئه‌وه‌ش نازانرێت چ قه‌یرانێكی ئه‌منی له‌ناوچه‌كه‌دا ڕوده‌دات؟ ، یا چ شكستێك چاوه‌ڕێی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات؟ كه لێپێچینه‌وه له‌خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی بكرێت چونكه خه‌ڵكانێك هه‌ن كه‌چاوییان بڕیوه‌ته گه‌ڕانه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارن كه‌ناتوانرێت بوترێت 2020 بودجه‌ی عیراق و هه‌رێم هه‌مان شت ده‌بێت؟ به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌و ئاماژانه‌ی كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌یه ئه‌و ئاسانكاریه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا ئێستا له‌به‌غداد ئه‌و ئاماده‌ییه سیاسیه نیه به‌ڵكو ده‌نگی دژی هه‌رێمی كوردستان دروست كراوه".
سەبارەت بەو هۆکارانەی کاریگەریان لەسەر موچە و بودجە هەیە د.موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێت" یه‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم "ئیلتیزاماتی ئیتحادی" جێ به‌جێ نه‌كردووه، دووه‌م ته‌وژمێكی گێچه‌ڵكردن ئێستا به‌كورد و عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌به‌غداد بازاڕی گه‌رمه، ئه‌م دوو هۆكاره بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداده‌وه دوابكه‌وێت".
هه‌روه‌ها د.موسه‌نا ده‌شڵێت" ئه‌وه‌ی پێویسته ئێستا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بیكات ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌م واز له‌و سیاسه‌ته بهێنێت كه "ئه‌وه‌ی خۆم بۆخۆم ئه‌وه‌ی تۆش ده‌خۆم" ئه‌مه سه‌رناگرێت ده‌بێت به شه‌فاف و ڕوون و ئاشكرا بۆ ڕای گشتی عیراقی و كوردستانیش بڵێ بۆچی نه‌وت "ته‌سلیم" ناكات، له‌وانه‌یه ئێمه وه‌ك سیاسی هه‌ندێك پرسیارمان كردبێت و ده‌یزانین وه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی عیراقیش ده‌یزانێت ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی ئه‌و گرێبه‌سته درێژخایه‌نانه‌ی هه‌رێم كردویه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت، هه‌رێم كه‌وتۆته ژێر قه‌رزێكی زۆر بۆیه ناتوانێت نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غداد بكات".
د. موسه‌نا ئه‌وه‌شی وت" تا ئه‌م ساته‌ش كه قسه‌ی تێدا ده‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غداد ناكات هۆكاری ڕاده‌ست نه‌كردنه‌كه‌شی "به‌نیوه‌ناچڵیه" وه‌ك وتم وه‌ك پێویست هۆكاره‌كه‌ی نه به ئێمه نه به‌حكومه‌تی فیدراڵی نه‌به‌ڕای گشتی نه‌وتراوه كه‌له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هه‌رێم ئیلتزام ده‌كات یا نا وه بۆچی نایكات؟وه ناكرێت به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت حكومه‌تی هه‌رێم ویستویه‌تی ئه‌م سیاسه‌ته په‌یڕه‌و بكات هه‌موو داهاته‌كانی خۆی بۆ خۆی بێت و له‌بودجه‌ی عیراقیشدا به‌شداری نه‌كات له‌هه‌مانكاتدا داهاتیشی لێوه‌ربگرێت ئه‌مه سیاسه‌تێكه بۆ كورد ناچێته سه‌ر و "مه‌نتیق" نیه وه ئێمه‌ی په‌رله‌مانتارانیش ناتوانین ئاوا به‌رگری بكه‌ین ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نین و به‌شێكین له‌عیراق ده‌بێت ئیلتیزامه‌كانی خۆمان به‌پێی ده‌ستور ڕه‌چاوی ئه‌و بابه‌ته‌ی تێدا بكه‌ین ئه‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم قه‌ناعه‌ت به‌ڕای گشتی بكات تا ئه‌و ڕای گشتیه فشار بۆ سه‌ر په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆك وه‌زیران دروست نه‌كات چونكه تا ئێستا سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵوێستێكی باشی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌كورد".