به‌ڕێوه‌به‌ری گومرکی پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند ''به‌رده‌وامن له ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌روازه‌ی په‌روێزخانه‌وه و ڕێژه‌ی ناردنکاری له‌و ده‌روازه‌یه 94 له‌سه‌د زیادی کردووه''.
خه‌لیل حه‌یده‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرکی پارێزگای کرماشان له لێدوانێکی رۆژنامەوانی ئاماژه‌ی به ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له سنووره‌کانی پارێزگای کرماشانه‌وه کرد و ڕایگه‌یاند ''گومرکی په‌روێزخان له ماوه‌ی 4 مانگی ڕابردوودا به ڕێژه‌ی 209 ملیۆن و 71 هه‌زار و 206 دۆلار ناردنکاریی تۆمار کردووه و ئه‌وه‌ش سه‌دا 94 به‌رزبوونه‌وه به‌راورد به ساڵی ڕابردوو به‌خۆوه ده‌بینێت''.
حه‌یده‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا کۆی کاڵای نێردراو له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا گه‌شتۆته 383 هه‌زار و 662 ته‌ن و گومرکی په‌روێزخان زیاترین ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی پارێزگای کرماشان له‌خۆ ده‌گرێت.
زیادبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی پەیوەندی بە توندکردنەوەی گەمارۆی ئابوری ئەمەریکاوە هەیە لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران.