سەرۆکی حکومەت لەگەڵ فراکسیۆنە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجومەنی نویێنەرانی عێراق لە بەغدا کۆببێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە سپیی ڕاگەیاند، سبەینێ یەک شەممە ٩/٧/٢٠١٩ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێم و فراکسیۆنە کوردیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

مەبەستی کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند دەبێت لەبوارەکان بوجە و دارایی و نەوت و گاز.



PM:03:49:07/09/2019