خانمە ھونەرمەندی لاو کەژێ ھاوتا، بۆ یەکەم جار وێنەیەکی لەگەل خوشکەکەی بڵاودەکاتەوە.
خانمە ھونەرمەندی کوردستان کەژێ ھاوتا، ئەمشەو شەممە ٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ خوشکەکەی بڵاوکردەوە ھاوکات کەژێ دەڵێت "ساتێک لەگەڵ خوشکی بچوکم، خۆم دەخالەت بەناخی پاکی ئەو دەکەم و دوبارە بۆ ئەو مناڵ دەبمەوە".
کەژێ ھاوتا تەمەنی ١٨ ساڵە و لە دایکبووی شاری ھەولێرە، برازای ھونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئەسعەدە، کەژێ بەتەمەنە بچوکەکەی و بەھرە گەورەکەی لە بواری گۆرانی وتندا توانی لەماوەیەکی کەمدا زۆرترین ھەوادار لەخۆی کۆبکاتەوە، کە خاوەنی زۆرترین ھەوادارە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا.