بڕیارێک لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی خاڵە گومرگیەکان دەکرێت

بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو ئاراستەی خاڵە گومرگییەکان کرد و بەمەرج ڕێگە بەهاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەدات.

لە بڕیارەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ کە ئاراستەی هەریەک لە خاڵەکانی گومرگی (حاجی ئۆمەران، باشماخ، ئیبراهیم خەلیل، پەروێزخان) کراوە و وێنەیەکی بە كوردیو گەیشتووە و تێیدا لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو ئاگادارکراونەتەوە، کە جەخت لەسەر خاڵی 5ی کۆنووسی هاوبەشی ناوخۆ و دارایی کراوە، کە بەهیچ شێوەیەک رێگە نەدرێت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بەبێ بڕوانامەی (coc).

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە 1/7/2019ـەوە بە فەرمی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی (لێدراو، چاککراو و ژێر ئاوکەوتووی) قەدەغەکرد.



PM:07:25:08/09/2019