مەسرور بارزانی و سەزای تەمەللی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کرد بە سەرۆکایەتی سزایی تەمەللی، هاوسەرۆکی هەدەپە وتی پێویستە پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

هاوسەرۆکی هەدەپە،  سزایی تەمەللی پیرۆزبایی دەستبەکاربونی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەت کرد و هیوای خواست حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگی خۆی لە چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا بگێڕێت. وتیشی پێویستە پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

هەر لە کۆبوونەوکەدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە شەڕو وێرانکاری لە قازانجی هیچ لایەکدا نییە و پشتگیریش لە هەر هەنگاوێک دەکەین بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا وتیشی: پرۆسەی دیموکراسی و گفتوگۆی ئاشتیانە باشترین رێگەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.



PM:07:56:08/09/2019