ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ینێی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی 10موحه‌ره‌مه‌وه کراوەتە پشووی فەرمی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌بۆنه‌ی 10ی موحه‌ره‌م(ڕۆژی عاشورا)وه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 10ی 9ی 2019 و ساڵرۆژی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێنه‌وه كراوه‌ته پشووی فەرمی.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە لە هەرێم کراوەتە پشووی فەرمی و نازاندرێت ئاخۆ ئه‌و پشووه‌ی عیراق بۆ رۆژی سێشه‌ممه هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه یان نا.