ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" بەهۆی گرفتێکی زۆر لە گرێبەستی کۆمپانیاکەدا، بە ئەلکترۆنی کردنی عەریزە نووسین ڕەتدەکاتەوە".
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگایی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ ی سێپتەمبەری ٢٠١٩ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" گرفتێکی زۆری تێدایە وەک زۆری نرخی عەریزە نووسین و نەگەڕانەوەی داهاتەکەی بۆ حکومەت و ناڕوونی لە گرێبەستی کۆمپانیایی ئینفۆ ئاڕ ئاڕ کە گرێبەستەکەی لەگەڵ حکومەت کردووە بۆ بە ئەلکترۆنی کردنی عەریزەنووسین".
هەروەها بە کۆی دەنگ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێشنیازیكرد بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی نێوان وه‌زاره‌تی داد‌و كۆمپانیای ئینفۆر هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ئه‌و نرخه‌ی دانراوه زۆره و هیچ داهاتێكی بۆ حكومه‌ت تێدا نه‌ماوه، داوای گرێبه‌ستێكی نوێ ده‌كه‌ین، گرێبه‌سته‌كه‌ش ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت به‌كێبڕكێ ئه‌نجامی بدات.
ڕۆژی ٢٧ ی شوباتی ئەمساڵ گرێبەستێک لە نێوان وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیایی ئینفۆ ئاڕ ئاڕ بەمەبەستی بە ئەلکترۆنی کردنی کاری عەریزە نووسین واژۆکرا، کە ئەمەش ناڕەزایی لە لایی هاوڵاتیان و بەشیک لە عەریزە نووسانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.