هەڵەبجە.. کەسێک بە چەقۆ کوژرا


وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند" پاش نیوەڕۆیی ئەمڕۆ ١١ ی ئەیلولی ٢٠١٩ کەسێک لەناو بازاڕی پارێزگایی هەڵەبجە بە چەقۆ کوژرا".

ڕائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی شەڕو دەمەقاڵێوە لە ناو بازاڕی هەڵەبجە کەسێک دوو چەقۆ ئەیات لەکەسێکی کە، بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەیی فریاکەوتنی هەڵەبجە دەکرێت و هاوڵاتییەکە بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانەکە ڕاستەوخۆ گیان لەدەست دەدات.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە ئێستادا تاوانبارەکە بە بڕیاری دادوەردەستگیرکراوە و پەڕاویی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە.

هاوڵاتییە کوژراوەکە ناوی "‌ه ح س" ەو تەمەنی ٣٢ ساڵە و بکوژەکەش ناوی "ی ع ع" ەو لە ساڵی ١٩٩٥ لە دایکبووە، کە بکوژ و کوژراوەکەش هاوڕێی یەکتر بوون و لە کۆمپانیایی "گایرێکس" کاریان دەکرد.



PM:03:33:11/09/2019