فرسەت سۆفی: ئامانجمان ئەوەیە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو لایەنەكان بكەین

دوای هەڵبژاردنی فرسەت سۆفی لە وەک پارێزگاری هەولێر، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: ئامانجمان ئەوەیە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو لایەنەكان بكەین.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ میدیاکان وتی "ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر لە كۆی 28 دەنگ، 27 دەنگی بەدەست هێنا، كە دەنگی سەرجەم فراكسیۆنەكان بووە".

وتیشی: ئێمە ئەمڕۆ نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی هەرێم دەکەین تا فەرمانی هەرێمی بۆ دەربچێت و وەك پارێزگاری هەولێر دەستبەكار ببێت".

دواتر فرسەت سۆفی متمانەپێدراوی پارێزگاری هەولێر وتیشی "ئامانجمان ئەوەیە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو لایەنەكان بكەین و پارێزگاری لە مافی هەموو خەڵكی هەولێر بکەین".

وتیشی "لە قۆناغی داهاتوودا لەبەردەم ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەرنامەی كارماین رادەگەیەنین و دڵنیا بن كە خزمەتی هەموان دەكەین".



PM:03:09:12/09/2019