میسی رۆناڵدۆ شۆک دەکات


میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە رۆناڵدۆی رکابەری شۆک دەکات و ئامادەیی نیشان دەدات پێکەوە نانێک بخۆن.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرت، میسی دەڵێت" هەرچەندە من و رۆناڵدۆ دوو کەسی جیاوازین  و لە دوو یانەی جیاواز یاری دەکەین، بەڵام من ئامادەم لەگەڵ ئەو یاریزانە نانێم بخۆم و هیچ کێشەیەکیشم نابێت ئەوە بەلای منەوە ئاسایی دەبێت هەرچەندە دوو رکابەرین.
دواتر میسی باس لە گەڕانەوەی نەیمار دەکات و نایشارێتەوە حەزی کردووە ئەو یاریزانە بگەڕێتەوە،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دووپاتی دەکاتەوە تیپێکیان هەیە دەتوانێت هەموو نازناوەکان بەدەست بهێنێت.
پاشان مانەوەی لە بەرشەلۆنە دووپات دەکات و ئەم یانە کەتەلۆنیە بە ماڵی خۆی دەزانێت.


PM:07:19:12/09/2019