کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی بگاتە ٣٩ پلەی سیلیزی کە لە شاری کەرکووک تۆماردەکرێت و نزمترین پلەش لە شاری سلێمانی، کە دەگاتە ٣٢ پلە.
AM:10:23:13/09/2019