تەرمی گەنجە بێسەروشوێنەکەی هەولێر دۆزرایەوە
هەینی رابردوو، پێنج گەنجی دانیشتووی هەولێر بۆ گەشت و سەیران دەچنە گەلی شێرانە لە ناحیەی دێرەلووک، بەڵام یەکێک لەوان بە ناوی "عیماد عوسمان" بێ سەروشوێن بوو.
سامی ئوشانە، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلوک رایگەیاند، تەرمی ئەو گەنجە دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانیش گەنجەکە تەمەنی 22 ساڵە و لە ئاودا خنکاوە پێشتریش لە چێشتخانەیەک کاری کردووە.
PM:12:51:13/09/2019