ریاڵ مەدرید بە بێ ئەم حەوت یاریزانەی رووبەڕووی لیڤانتی دەبێتەوە


یانەی ریاڵ مەدرید کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانای بۆ یاریەکەی لیڤانتی لەدەست دەدات و ناتوانن ئامادە بن.

ئەمرۆ زیدان پێش یاریەکە کە سبەی لە کاتژمێر ٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت،  لیستی یاریزانەکانی راگەیاندووەو هەریەکە لە گاریس بەیڵ و مۆدریچ و ئیسکۆ و ئەسینسیۆو ڤاڵڤێردی و براهیم زیادو ماریانۆو  لە لیستەکە لابردووەو هەریەکەو بەهۆکارێک بانگ نەکراون.

زیدان لە یاریەکە کەلە بێڕنابیۆ ئەنجام دەدرێت، پشت بەم یاریزانانە دەبەستێت.

هازارد، بنزیمە، ڤازکوێز، یۆڤیچ، ڤینسیۆس، رۆدریگۆ.
کۆرتوا، ئەریۆلا، ئاڵتوبی، کارڤاخال، میلیتاو، رامۆس، ڤاران، ناچۆ، مارسێلۆ، میندی، کرۆس، کاسێمیرۆ، جەیمس.




PM:11:25:13/09/2019