پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەیی ڕاگەیەنرا


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ ی ئەیلولی ٢٠١٩  و سبەی سێ شەممە ١٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان تا ڕادەیەک ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی بگاتە ٤٢ پلەی سیلیزی کە لە شاری کەرکووک تۆماردەکرێت و نزمترین پلەش لە شاری دهۆک تۆماردەکرێت کە دەگاتە ٣٧ پلەی سیلیزی. 
 


AM:11:08:16/09/2019