ترامپ چاوەڕێی لێکٶڵێنەوە لە هێرشەکانی سەر سعودیە دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا چاوەڕوانی لێکۆڵینەوە دەکات لە هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، بەڵام نەیشاردەوە وتی " بیروڕام لەگەڵ رای پۆمپیۆیە کە ئێران بەرپرسە لەو هێرشە".
ترامپ کە لەگەڵ جێنشینی بەحرین، سەلمان بن حەمەد دا کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە کۆشکی سپی سازکرد، وتی" ئەمەریکا جەنگی ناوێت، بەڵام لە هەموو وڵاتێک زیاتر ئامادەی هەموو بژاردەیەکە، پێویستە یەکەم جار بزانین کێ بەرپرسە لە بەئەمانجگرتنی دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە".


ترامپ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سعودیە زانیاری زۆرە کە کێ لە پشت هێرشەکەوەیەو دەڵێت" ئێمە پەلە ناکەین و هەڵوێستی خۆیان لەسەر هێرشە پێشان دەدەن.

هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی " دەبێت سعودیە خۆی بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆی".

دوێنێ یەک شەممە ١٥ی ئەیلول هێرشکرایە سەر گەورەترین دامەزراوەی نەوتی سعودیەو زەرەرێکی زۆری پێگەیاند، ناوەندی سعودی و ئەمریکیەکان پەنجەی تۆمەت بۆ ئێران رادەکێشن.

 


AM:12:05:17/09/2019