پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ سێ شەممە ١٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ و سبەی چوار شەممە ١٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان تا ڕادەیەک ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی بگاتە ٣٨ پلەی سیلیزی کە لە شاری کەرکووک تۆماردەکرێت و نزمترین پلەش لە شاری دهۆک و سلێمانی تۆماردەکرێت کە دەگاتە ٣٦ پلەی سیلیزی.
AM:09:43:17/09/2019