وەزیری پەروەردە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم فەرمانێكی تایبەتی بۆ گزیكردن (قۆپیە) دەركرد، كە تیایدا فەرمانەكە قوتابی و خوێندكار قۆپیکار بە دەرنەچوو هەژماردەكرێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە فەرمانێكی وەزاریدا، ڕایگەیاندووە، ئاماژە بە سیستەمی خوێندنگە ئامادەیەكانی ساڵی (2009) تایبەت بە گزیكردن ( قۆپیەكردن) لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی قۆناغی ئامادەیی (زانستنی وپیشەیی و وێژەیی) تەنها كار بە بەندی 58 ی بڕگەی (ب) خاڵی (3) دەكرێت، كە بە دەق هاتووە خوێندكار بە دەرنەچوو هەژمار دەكرێت .

وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاندووە، هەر قوتابی یان خوێندكارێك لە تاقیكردنەوەكانی خولی (یەكەم و دووەم) ئەگەر قۆپیەیكرد یان هەوڵی قۆپیەكردنیدا چاودێر وبەڕێوەبەری هۆڵیش باوەڕیان پێ هێنابێت ئەوا بە دەرنەچوو هەژمار دەكرێت


PM:09:19:17/09/2019