بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ چوار شەممە ١٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ی و سبەی پێنج شەممە ١٩ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان تا ڕادەیەک ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی بگاتە ٣٧ پلەی سیلیزی کە لە شاری کەرکووک تۆماردەکرێت و نزمترین پلەش لە شاری دهۆک تۆماردەکرێت کە دەگاتە ٣٤ پلەی سیلیزییە.