وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی فەرمانبەرانییەوە دەرکرد و هۆکاری بڕیارەکەش ڕووندەکاتەوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە ئاراستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتەکە کراوە "ئەو رێزوسوپاسانەی لەلایەن وەزارەتەکانی تر دەدرێت بە فەرمانبەرانی وەزارەتمان بۆیان هەژمار ناکرێت".

وەزارەتی دارایی لە نووسراکەیدا هۆکاری هەژمار نەکردنی ئەو رێزوسوپاسانەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە پێچەوانەی رێنماییەکانە، هەروەها پێدانی رێزوسوپاسیش بە هەرمانبەرێک ئەوا مانگێک سەرمووچەکەی پێش دەکەوێت.


PM:07:18:18/09/2019