نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان


بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە١٩ ی ئەیلولی ٢٠١٩، نرخی دراوە جیهانییەکان ڕاگەیەنرا کە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٥٠٠ دینار، دوێنێ چوارشەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٤٥٠ دینار بوو.
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣٠٠٠ هەزار دینار.
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٤٨ هەزارو ٨٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١ هەزارو ١٠٠ دینار. 
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هازارو ٥٥٠ دینار.  
 


AM:09:21:19/09/2019