سلێمانی...هاتوچۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەناو شار قه‌ده‌غه دەکرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ئاگاداریه‌كدا په‌یامێك ئاراسته‌ی شۆفێرانی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كات و جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "له‌ڕۆژی شه‌ممه‌وه هاتنیان بۆ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمودو سه‌نته‌ری شار قه‌ده‌غه‌یه".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیدا ئاگاداری شۆفێری ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان كراوه ئه‌وانه‌ی قه‌باره‌ی چوار تۆن به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵده‌گرن، له‌ڕۆژی شه‌ممه‌وه 21ی 9ی 2019 له‌كاتژمێر 7:30 خوله‌كی به‌یانی تا 8:30 خوله‌ك هاتنه ناوه‌وه‌یان بۆ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمودو سه‌نته‌ری شار قه‌ده‌غه‌یه، جگه له‌ڕۆژانی هه‌ینی و پشوه فه‌رمییه‌كان.
هاتوچۆ ئەوەی خستۆتەڕوو "ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن هاتوچۆی سلێمانیه‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه به‌هۆی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی خوێندن و سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتییان و نه‌هێشتنی دروستبونی لۆدی زۆر له‌وكاته‌ی كه دیاریكراوه جێبه‌جێده‌كرێت".
PM:02:50:19/09/2019