فراكسیۆنی یەكێتی داوای ریگریکردن لەوكەسانە دەکات كە رێگریان لە مەحمود سەنگاوی كردوە

كاردانەوەكان لەسەر رێگری كردن لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەلایەن بازگەیەكی ئاسایشی هەولێرەوە بۆناوشارەكە بەردەوامیان هەیە و فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت پێویستە یەكێتیش رێگری لەوكەسانە بكات كە رێگریان لە مەحمود سەنگاوی كردوە.

هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "پێویستە یەكێتی لەبارەی ریگریكردن لە مەحمود سەنگاوی بێتە سەرخەت و هەڵوێستی توند وەرگرێ و ئەگەر ئەوكەسەی كەفەرمانی دەركردوە سەرۆكی حكومەت یان سەرۆكی هەرێمەلەبازگەكانی ژێر دەسەلاتی یەكێتی بەهەمان شێوە رێگری لێبكرێت".

وتیشی" ئەگەر مەحمود سەنگاوی كارێكی نایاسایی كردوە ئەوا یاسا هەیەو دەتوانرا سكاڵای لەسەرتۆماربكرێت" 

ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەی بەوەشدا "بەداخەوە سەرۆكایەتی حكومەت نەیتوانی بابەندی بریارەكانی خۆی بێت و كاتێك وتی پێویستە لە زاخۆوە تا خانەقین یەك حكومەت هەبێت بەڵام بەم كارەی ئەمرۆ گەراینەوە بۆساڵەكانی نەوەدەكان".

راشیگەیاند" پیویستە ئەوە بزانین ئەوكارە بەفەرمانی كێ كراوە ئەگەر سەرۆكی حكومەتە یان سەرۆكی هەرێمە یەكێتی ریگری لێ بكات و نەهێلێت بچێتە سلێمانی".


PM:04:45:19/09/2019