شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی، کە ماوەیەک بێدەنگەو لەسەر پارتی کەمتر دەنووسێت، لە پۆستێکی نوێ‌دا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتە کە هەولێر داگیرکراوە.
لە نووسینێکدا بەناونیشانی " پاکێجەکانتان باش"، کە لەتٶری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت" په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئێوه شتێكه‌و عه‌قڵ‌و بیركردنه‌وه‌ی ئێمه‌ش شتێكی تر، به‌رده‌وام، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یڵێین‌و ده‌ینوسین شتێكه‌و ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێبه‌جێی ده‌كه‌ن شتێكی تره، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یخوازین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بكه‌ینه‌وه به یه‌كێـتییه‌كه‌ی مام‌و رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان شتێكه‌و ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێ بیكه‌نه‌وه به رۆبۆتی ده‌ستی ئه‌جێنداو خه‌یاڵپڵاوییه‌كانی ئه‌ولا شتێكی تره، كه ئێمه ده‌مانگووت هه‌ولێر براده‌رینه هه‌ولێر داگیركراوه، ده‌تان فه‌رموو (یه‌كڕیزی نیشتمانی تێكده‌ده‌ین)، كه ده‌مانگوت براله رۆژێك دێت ئه‌م بێده‌نگیه‌تان به‌رامبه‌ر به رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ هه‌ولێر وه‌ك چیرۆكه‌كانی عه‌زیز نه‌سین به‌سه‌رخۆتان دێته‌وه، ده‌تان فه‌رموو "كوڕی خۆمان ناكه‌ینه كچی خه‌ڵقی"،".
ئەو دەڵێت " چیرۆكی یوسف كۆتایی هات‌و ئێستا نۆبه‌ی رێگرییه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، فه‌رمووتان "له‌وپه‌ڕی ته‌باییداین"، كه گوتمان هه‌ڤاڵ ئاخر خوا نه‌تگرێ فریای كادرانی یه‌كێتی بكه‌ون له‌و زۆنه داگیركراوه‌و رۆژانه ده‌ڕفێنرێن‌و ده‌گیرێن‌و له‌ماڵ‌و حاڵی خۆیان ده‌رده‌كرێن‌و روبه‌ڕووی هه‌موو جۆره‌كانی سوكایه‌تی ده‌كرێنه‌وه، فه‌رمووتان "واز له‌و چیرۆكه لاوه‌كیانه بێنن، ئێمه سه‌رقاڵی سازانین"، گوتمان خواتان هه‌بێت سازانی چی له‌سایه‌ی ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تی‌و ده‌رده‌سه‌رییه، دیسانه‌وه فه‌رمووتان "ئێمه پرۆژه‌و خه‌ونی هاوبه‌شمان هه‌یه‌و ده‌تانه‌وێت تێكی بده‌ن"، دیسانه‌وه هه‌ر كۆڵمان نه‌داو ووتمان "خزمینه یه‌كێتی له‌كوله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا نه‌ماوه، دیسانه‌وه فه‌رمووتان "ئاژاوه ده‌نێیته‌وه".
شاناز ئیبراهیم لە کۆتایی نووسینەکەیدا دەڵێت "خوا ده‌ست به باڵتانه‌وه نه‌گرێت، خۆ پێمان گوتن ئاخر ره‌دوكه‌وتوومان زۆره‌و نه‌خۆشی زه‌ردویی له‌ناو جه‌سته‌ی به‌شێكدا بڵاوبۆته‌وه‌و تازووه سزایان بده‌ن، كه‌چی ئێوه گوتتان "چیرۆكی سه‌مه‌ره بۆ هه‌ڤاڵان هه‌ڵده‌به‌ستی"، گوتمان براینه كه‌ركوك مه‌خه‌نه پاكێجه‌وه، هه‌ندێك هێنده زه‌رد هه‌ڵبڕزكان، پێیانوابوو مورافه‌عه‌ی دووه‌م ده‌كه‌ن‌و كوردایه‌تی‌و كه‌ركوك ده‌گێڕنه‌وه‌و ووتیان "تۆ شوێن مه‌حاڵ ده‌كه‌ویت"، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه ئێمه بڵێین ده‌ك پیرۆزتان بێت پاكێج‌و شه‌راكه‌ت‌و هاوبه‌شییه راسته‌قینه‌كه‌تان، كه هه‌م به‌غداد‌و هه‌م كه‌ركوك‌و هه‌میش كوردستانتان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام دڵنیام دیسانه‌وه ده‌ڵێن"ئاخر خۆ گه‌ڕه‌ك‌و گردێكمان هه‌ر به‌ده‌سته‌وه ماوه". ئێمه هه‌ر ده‌ڵێین‌و ئێوه‌ش هه‌ر خه‌ریكی پاساون، بۆیه‌ش رۆژ به‌رۆژ نه‌ك هه‌ر هه‌ولێرو بازگه‌كان به‌ڵكو كوردستانیش ده‌بێته هی خۆیان."