سبه‌ی یەکشەممە 21 ى ئەیلولی 2019، كارمه‌ندانى هاتوچۆ له شارى سلێمانى گوڵ ده‌به‌خشنه شۆفێران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى ترافیكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه "كاتژمێر (9:00)ی سبه‌ینێ رۆژی شه‌ممه، به هاوكاری رێكخراوی DDO به‌سپۆنسه‌ری تاقیگه‌ی بازیان بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێل، پڕۆژه‌ی (هه‌مووان خۆشه‌ویستن) جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ئه‌وه‌ش خراوەتەڕوو "پڕۆژه‌كه بریتیه له دابه‌شكردنی گوڵ و پرۆشه‌ری رێنمایی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى هاتوچۆوه به‌سه‌ر شۆفێراندا كه له چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه‌ش (شه‌قامی سالم به‌رده‌م باخی گشتی، شه‌قامی تووی مه‌لیك نزیك فولكه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر، یه‌كتربڕی پاركی ئازادی به‌رده‌م رێكخراوی CDO)".
جەختیش کراوەتەوە "مه‌به‌ست له‌م كاره، ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هاتوچۆیه بۆ شۆفێره به‌ڕێزه‌كان".