ئەحمەدی حاجی رەشید: با دەسەڵاتدارانی هەرێم بڕی قەرزەكان ئاشكرا بكەن

ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە نوسینێكدا قەرزەكانی سەر حكومەتی عێراق ئاشكرا دەكات و دەشڵێت "ئەم بەرێزانە كەلەهەرێمی كوردستان دەسەڵاتیان بەدەستە بۆ لە قەرزەكاندا رووننین و شەفافانە مامەڵە ناكەن و هەموو قەرزەكانمان بۆ پۆلێن بكەن تا لانی كەم بتوانین دیفاعێكی ما قول و پەسەند بكەین".

دەقی نوسینەكە:

لەپۆلێن كردنی وڵاتاندا لەبارەی قەرزەوە وڵاتان هەتا ئینسانەكانیش دەبنە سێ بەشەوە بۆبابەتی قەرز ، بەدڵنیایەوە ئەو وڵاتەی كە قەرزدەرە زۆر باشترە لە وڵاتەی كەقەرزدارە وگومانی تیدانیە ئەو وڵاتەی نەقەرزی لایەو نەقەرزیشی كردوە سیفەتی مامناوەندی وەرگرتوە لەو پۆلێنەدا.

لەدونیای ئابوریدا دوو قوتابخانە هەیە بۆ قەرزكردن :

یەكەم : قوتابخانەی كلاسیك كە بەتێكرای بیرمەندانیان قەرز بەداهاتیكی نەخوازراو دەبینن و بە داهاتیكی نەزۆكی لەقەڵەم دەدەن .

دووەم :قوتابخانەی تازەگەرییەكان كە زۆرینەیان لەگەڵ قەرزكردندان بەڵام مەرجیان هەیە كە دەبێت قەرزەكان بۆ پرۆژە وەبەرهێنەكان بێت، بەهیچ شێوەیەك نابێت قەرز بۆ بواری بەكاربردن بێت.

لەیەكێك لە داتانافەرمیەكاندا هاتوە كەلە كۆی ۱۳٥ دەوڵەتی قەرزكەر تەنها ۳٪ ئەو دەوڵەتانە سودمەندبوون لەقەرزكردن.

لەئیستادا قەرزەكانی عێراق كەلەپێشودا خۆی (۱۲٤) ملیاردادەبینیەوە لە ئیستا بە پێی دوا دەتا قەرزەكانی دەرەوەی عێراق خۆی لە (۲۷) ملیار دۆلار وقەرزە ناوخۆیەكان خۆیان لە (٤۳) ترلیۆن دینار دەبینیتەوە كە دەكاتە نزیكەی (۳٦) ملیار دۆلار كەبەكۆی دەكاتە نزیكەی (٦۳) ملیار دۆلار ئەگەر ئەو قەرزەی دەوڵەتە خلیجیەكانیش حساب بكەینكە نزیكەی (٤۱) ملیار دۆلارە ئەوا بەكۆی دەكاتە نزیكەی (۱٠٤) ملیار دۆلارە.

هەموو ئەم قەرزانەش بە داتاو زانیاری زۆر ورد كە چۆن كراوەو سودەكەیان چەندەو عمولەیان چەندە چەندە قیست دراوەتەوە چەندە سوو دەگەرێننەوە هەمووی بەوردەكاری هەیە.

ئەم بەرێزان كەلەهەرێمی كوردستان دەسەڵاتیان بەدەستە بۆ لە قەرزەكاندا رووننین و شەفافانە مامەڵە ناكەن و هەموو قەرزەكانمان بۆ پۆلێن بكەن تا لانی كەم بتوانین دیفاعێكی ما قول و پەسەند بكەین.

ئەمەش لیستی نوێی قەرزەكانی عێراق

 


PM:03:01:22/09/2019