جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" تاکۆتایی ئەمساڵ سەرجەم پارەی جوتیاران دەدرێت".
د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا " له دوایین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنیدا به‌پێی خشته‌یه‌ك و تا كۆتایی ئه‌مساڵ پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستان خه‌رج بکات".
جێگری سەرۆکی پەرلەمان، ئەەش دەخاتەروو کە سه‌رۆك وه‌زیران داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه خشته‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئاماده بكات.
ماڵپەڕی باس نزیک پارتی باس لەوە دەکات، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌نیازه سه‌ردانی بەغدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بكرێت و شایستە داراییەکانی ساڵانی 2014، 2015 و 2016 جووتیارانی هەرێمی کوردستان خه‌رج بكات، کە بڕەکەی 557 ملیار دینارە.