ئێران کەوتە سازشکردن

هەرچەندە ئێران خۆی وا پێشان دەدات سووردەبێت لەسەر هەڵوێستەکانی و ئامادە نییە سازش لەسەر رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی بکات، بەڵام ئەمڕۆ سەرەتای ئەو سازشکردنە دەستی پێکرد.


وتەبێژێک بەناوی حکومەتی ئێرانەوە لە میدیاکانی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە " وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پێدانی گەرەنتی و قبوڵکردنی هەندێک گۆڕانکاری سنوردار لە رێکەوتنە ئەتۆمییەکە، بەو مەرجەی ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ رێکەوتنەکە".

 
هەر پەیوەند بەو پرسەوە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە "گۆڕانکاری پێشنیارکراوی لە رێکەوتنە ئەتۆمییەکە دەبێت لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە پەسەند بکرێت و، دواتریش دەبێتە بەشێک لەپرۆتۆکۆڵی تەواوکاری رێکەوتنەکە". 

 
ئەوە لە کاتێکدایە کە ناکۆکیەکانی وڵاتانی کەنداو ئێران، ئەمەریکا و ئێران گەیشتۆتە لوتکە.

 

 


PM:01:11:25/09/2019