پەروەردەی شارباژێڕ پێویستی بەمامۆستای وانەبێژە لەچەند پسپۆڕییەكدا و وادەی پێدانی فۆڕمی وانەبێژیش ئاشکرادەکات.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ لەئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بۆ هەموو ئەوانەی دەرچووی پسپۆڕییەكانی (بیركاری ـ كوردی ـ ئینگلیزی ـ زانست ـ هونەر ـ وەرزش ) دەتوانن سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاك بكەن بەمەبەستی پێدانی فۆڕمی وانەبێژی لەسەر میلاكی پەروەردەكەمان بۆ قۆناغی بنەڕەتی لە رۆژی یەكشەممە داهاتوو 29ی ئەیلولی .
لە ئاگاداری نامەكەی پەروەردەی شارباژێڕدا هاتووە تێبینی/
٭ دەبێت كەسی داواكار دەرچووی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت یان كۆلێژی زمان یان زانست بێت.
٭ تەنها دوو ڕۆژ ماوەی پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕم هەیە واتا بەرواری 29 ـ 9 و 30 ـ 9 دوای ئەو بەروارە هیچ فۆڕمێك كاری لەسەر ناكرێت.
٭ شاغری پسپۆڕییەكان زیاتر لە قوتابخانە سنورییەكان دادەنرێن و پێویستە.
٭ كەسی داواكار پێویستە كارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی پێبێت.
٭ ئەو بەڕێزانەی كە دانیشتوی قەزاكانی شارباژێڕو قەزای ماوەتن پێویستە پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون بێنن.