ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی قەزایی ئامێدیان کرد.
بە بیانووی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە فڕۆکە جەنگییەکانی تیورکیا بۆردومانی سنووری شارەدێی چەمانکێی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد، کە هاوڵاتییەکی سڤیل شەهید بوو و ئۆتۆمبێلێکێش سووتا.
بەگوێرەی زانیارییەکان هاوڵاتییەکە ناوی "یوسف جەمال"ەو ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە هاوڵاتییەکە گیانی لەدەستداوە.