جەهەپە.. پارتێکی تازە دروست بوو


 ئۆزتورك یڵماز سەركردەی دیاری جەهەپە و ئەندام پەرلەمانی ئەو پارتە لەسەر بازنەی شاری ئەردەهان، بەفەڕمی جیابوونەوەی خۆی لە جەهەپە ڕاگەیاند.

لە دوایی ئەوەی جەهەپە بە فەرمی ئۆزتورك یڵمازی لە جەهەپە دەكرد و گوتی بە هۆی سووكایەتی بە بانگدان ئیتر نابێت لە پارت بمێنێتەوە، لە ماوەی ٤٨ كاتژمێری رابردوودا، ئۆزتورك بە فەرمی رایگەیاند كە پارتێكی تازە دادەمەزرێنێت و چەندین ئەندام پەرلەمانی جەهەپەشی لەگەڵدایە، کە ئەمەش ئەمەش یەكەم سەركردەی ناو جەهەپەیە كە جیاببێتەوە و پارتێكی تازە دابمەزرێنێت. 

ئۆزتورك سەركۆنسوڵی توركیا بوو لە مووسڵ، بەڵام كاتێك گرووپی تیرۆریستی داعش لە ٢٠١٤ مووسڵی داگیر كرد، ئەو و ٤٩ هاوڕێی تری بۆ ماوەی ١٠٣ رۆژ لە ژێر دەستی داعشدا مانەوە، پاشان لە رێككەوتنێكی نێوان توركیا و داعشدا ئازاد كران.





AM:12:17:26/09/2019