دوو منداڵی ڕفێنراوی ئێزدی چارەنووسیان ئاشکرا دەبێت


دوو منداڵی رفێنراوی ئێزدی كە خوشك و برایەکن، ئێستا لە خانەیەكی بێسەرپەرشتانن لە شاری نەڤشەهیری توركیا. شاندێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا سەردانی ئەو خوشک و برایەیان کردووە. 

ئەمڕۆ هەینی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكە ڕایگەیاند" مانگی داهاتوو لەڕێی دادگاوە بڕیار لە چارەنووسیان دەدرێت كە ئایا لەوێ‌     دەمێننەوە یان دەگەڕێنرێنەوە بۆ كەسوكاریا". 

سەیدۆ شنگالی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە یاوەریی چەند كەسایەتییەكی ئێزدی سەرەتای ئەم مانگە سەردانی توركیایان كردووە و چوونەتە خانەكە، سەیدۆ ڕاشیگەیاند: هەردوو منداڵەكەمان بینین، زۆر حەزیان دەكرد لەگەڵ ئێمە بگەڕێنەوە، بەڵام گەڕاندنەوەیان پێویستی بە هەندێك رێكاری دادگا هەبوو، نەمانتوانی لەگەڵ خۆمان بیانهێنینەوە. 

ئەمیر خودێدا حوسێن، تەمەن ٩ ساڵ، لەگەڵ خوشكە تەمەن ١١ ساڵانەكەی بەناوی ئەمیرە، لەلایەن داعشەوە لە ٢٠١٤ رفێنراون، دوو ساڵ و نیو لەمەوبەر لەلایەن خێزانێكی داعشەوە كە توركمان بوونە، دەبرێنە شاری نەڤشەهیری توركیا، بەڵام خێزانە داعشەكە لە ترسی ئاشكرابوونیان هەردوو منداڵەكە دەبەنە خانەیەكی بێسەرپەرشتان. 
 


AM:09:40:27/09/2019