کورتهێنانی بودجە مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران دروستدەکات

به‌هۆی كورتهێنانی گه‌وره‌ له‌بودجه‌ی عیراقدا، لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌داهاتوودا ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی خه‌مڵاندنی لیژنه‌ دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق كورتهێنانی دارایی له‌ بودجه‌ی ساڵی 2020ی عیراق نزیكه‌ی 72 ترلیون دیناری عیراقییه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 35 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌م ژماره‌ مه‌ترسیداره‌ رووبه‌رووی حكومه‌ت ببێته‌وه‌، به‌پێی لێدوانی لیژنه‌ی دارایی.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌لی ئه‌للامی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كورتهێنان له‌ بودجه‌ی 2020دا ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك له‌وانه‌: سودی قه‌رزه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان و به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بودجه‌ی به‌كاربردن و راده‌ستنه‌كردنی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌ به‌غدا كه‌ لیژنه‌كه‌ پێیوایه‌ پێشلێكارییه‌كی ئاشكرای یاساو ده‌ستوره‌.

لیژنه‌كه‌ پێشی وایه‌ كه‌ كورتهێنان له‌ بودجه‌ی 2020 مه‌ترسیه‌كه‌ی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت و ده‌شلێت، ئه‌گه‌ر له‌ ئێستادا ئه‌و مه‌ترسیه‌ دروست نه‌بێت، ئه‌وا له‌داهاتوودا كاریگه‌ریه‌كی خراپی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو وڵات رووبه‌رووی هه‌ر قه‌یرانێكی له‌ناكاو ببێته‌وه‌. 

PM:04:31:27/09/2019