سلێمانی.. دانانی پێوەری زیرەکی ماڵان دەست پێدەکات
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند" سبەی یەکشەممە ٢٩ ی ئەیلول دانانى پێوه‌رى زیره‌كى ماڵان ده‌ست پێده‌كات، هاوکات ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی بەکرەجۆ دەکەینەوە كەهاوكاری تیمەكانمان بن".
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەشکرا: ئه‌و ماڵانه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌رى ١٦٤ سبه‌ینى یەکشەممە له كاتژمێر هەشتی به‌یانى تا پێنجی ئێواره كاره‌باى نیشتیمانى و موه‌لیده‌یان نابێت و پاشان كاره‌بایان ئاسایی ده‌بێته‌وه.
هاوکات به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ڕاشیدەگەیەنیت: داواكارین له دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه كه هاوكارى تیمه‌كانیان بن بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانیان.
PM:03:50:28/09/2019