لەنیا دەچێتە دەرەوەی ولآت

لەنیا عەبدولآ میدیاکاری دیاری کەناڵی ئێن ئارتی دوو دەچێتە دەرەوەی ولآت بۆ ئامادەکردنی چەند بەرنامەیەک بۆ کەناڵەکە.

ماوەیەکە بێژەری دیاری بەرنامە هونەریەکانی کەناڵی ئێن ئارتی دوو لە شاشەی تەلەفزیۆنەکەیەوە دەرناکەوێت، ئەمڕۆ لە هەواڵێکی ئەو کەناڵەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو بێژرە بۆ تۆمارکردنی ژمارەیەک بەرنامەی کەلتوری چۆتە دەرەوە.

لەنیا عەبدوڵا ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی خوێندووە، لە سەرەتای دامەزراندنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دووەوە کار ئەکات و لە ڕابردوودا چەندین بەرنامەی بەناوی  (لە کوردستانەوە، کورسی سوور، پرسیار گروپ، پەلکە زێڕینە..هتد ).

 



PM:09:17:28/09/2019