گۆڵپارێزێکی یانەی وەرزشی کۆیە گیانی لەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لەسەر ڕێگای گوندی "گۆپتەپە – کانی بی" سەر بە قەزای کۆیە گۆڵپارێزی یانەی وەرزشیی کۆیە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست داوە.
شەماڵ عەلی، سەرۆکی یانەی وەرزشیی کۆیە ڕایگەیاند" محەمەد جەوهەر گۆڵپارێزێکی بەتوانای یانەکەمان و پاڵەوانی کوردستان بووە لە پاڵەوانیی پلە یەکی لاواندا و لەدەستدانی ئەو وەرزشوانە کارەساتێکی گەورەیە و ئێمە زۆر ئومێدمان پێی بوو ئەو کەسێکی لێهاتوو بوو".
محەمەد جەوهەر، لەساڵی ١٩٩٩لەدایکبووە، بە مەبەستی کار سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ماڵ دەرچووە بۆ سەر کارگەی چەو و لم کە لە ڕێگا تووشی ڕوداوی هاتوچۆ دەبێت، کە لە ئێستاشدا تەرمی ئەو وەرزشوانە بۆ پزیشکی دادوەری بەڕێ دەکرێت و دواتر لە گوندی "کانی بی"ی دەشتی کۆیە بە خاک دەسپێردرێت.
AM:10:18:29/09/2019