ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی و هێرشبەری یانەی بریشیای ئیتاڵی، توانی دژی یانەی ناپۆلی بۆ یەکەمجار دوای ٤ ساڵ گۆڵ لە خولی ئیتاڵی بکات.
بالۆتێلی لە ساڵی ٢٠١٥ لە کاتی جێهێشتنی ئەیسی میلان یاری لە خولی ئیتاڵیا نەکردووەو دوای ٦ هەفتە لەم وەرزە توانی یەکەم گۆڵ بکات.
ناپۆلی توانی یاریەکە بباتەوەو بالۆتێلی لە خولەکی ٦٧ گۆڵەکەی کرد.