وێنە.. نارین خانمە پاڵەوانی ( پەیکەری دڵ ) لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەرکەوت

خانمە ئەکتەری سەرەکی فلمی پەیکەری دڵ لەگەڵ کچە بچووکەکەی کە هەمیشە بە کچە خۆشەویستەکەی و دڵەکەی ناوی دەبات، لە کۆپتەرێک دادەبەزن.

 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نارین ئالان وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لەگەڵ کچە بچووکەکەیدا لە کۆپتەرێک دادەبەزن، ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی،


نارین ئالان لە سلێمانی لەدایكبووە، لە سوێد گەورە بووە و ئێستا لە دوبەی دەژی. نارین ئالان، دەمێك بوو خەونی بەوەوە دەبینی لە فیلمێكی كوردیدا رۆڵ ببینێ‌. خەونەكەی لەڕێگەی فیلمێكی سینەماكاری كورد شوان عەتووفەوە هاتەدی.


نارین كە لەگەڵ هونەرمەند هەڵوێست محەممەد و نزار سەلامی رۆڵی سەرەكی لە فیلمی "پەیكەری دڵ"دا بینی و دەرهێنەرەکەشی شوان عەتوفی هونەرمەند بوو، فلیمەکە لە هەموو شارەکانی کوردستان نمایش کراو، بینەرێکی زۆری بەلای خۆیدا راکێشا.

 


PM:08:17:29/09/2019