سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی دیاریکرا



پاش ئەوەی نۆ لایەنی سیاسی کورد، لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و بڕیاریاندا، کە بە لیستی "هاوپەیمانی کوردستانی" بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا و دیالە بکەن، هاوکات لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ سێ شەممە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستاندا عەبدولڕحمان مستەفا، پارێزگاری پێشوتری كەركوك بە سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی هەڵبژارد.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١/١٠/٢٠١٩ لایەنە سیاسییەکانی هه‌رێمی كوردستان، بە مەبەستی دیارکردنی سەرۆک و لۆگۆی قه‌واره‌ی هاوپەیمانی کوردستانی لە باره‌گای سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی کۆبوونه‌وه‌. 

عەبدولڕەحمان مستەفا فەتاح، ساڵی ١٩٥١ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٤ کۆلێژی یاسای زانکۆی بەغدای تەواوکردووە، لە ساڵی ١٩٧٥ بۆ ٢٠٠٣ وەک پارێزەر کاریکردووە، لە ٢٨/٥/٢٠٠٣ بە یەکەم پارێزگاری کەرکوک دوای روخانی رژێمی بەعس هەڵبژێردراوە، لە ٣/٤/٢٠١١ دەستی لەکارکێشاوەتەوە.






PM:12:39:01/10/2019